دواین هەواڵ

جیهان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

واشنتن پۆست: سوپای ئەمریکا هەزاران سەربازی دیکە دەنێرێتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

هەرێم نیوز

 
ڕۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکی لە زاری بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە ئاشکرای کرد، سوپای ئەمریکا پلانی داناوە لە هەفتەکانی داهاتوودا هەزاران سەربازی نوێ ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات، بە مەبەستی بەهێزترکردنی توانای هێزە دەریایییەکانی لە ناوچەکەدا.
 
ئەمڕۆ هەینی، 2ـی 10ـی 2026، ڕۆژنامەکە لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە، ئەم بڕیارە وەک بەشێک لە ستراتیژیی نوێی سەربازیی واشنتن دێت بۆ پتەوکردن و بەهێزکردنی پێگەی سەربازی و بەرگریی هێزەکانی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
 
بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، جێگیرکردنی ئەم هێزە نوێیانە لە چوارچێوەی بەرزکردنەوەی ئاستی خۆئامادەکردنی هێزەکانی ئەمریکادایە لە ناوچەکەدا، هاوکات پشتیوانی لە کەشتیگەل و یەکە دەریایییە جێگیرکراوەکانی ئەو وڵاتە دەکات لە ڕێڕەوە ئاوییە ستراتیژییەکاندا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP