دواین هەواڵ

جیهان‌

 19 کاتژمێر پێش ئێستا

نێردەی تایبەتی ترەمپ: کشانەوەی ئەمریکا دەرفەتێکە بۆ عێراق تاوەکو هێزە چەکدارەکان یەکبخاتەوە

هەرێم نیوز

تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق ڕایگەیاند کشانەوەی هێزەکانیان دەرفەتێکە تاوەکو تەواوی هێزە چەکدارەکان بخرێنە ژێر ڕکێفی یەک دەوڵەتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 1ـی 10ـی 2026، تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی «ئێکس» ڕایگەیاند، دوای 23 ساڵ لە هاتنی یەکەمین هێزەکانیان، دۆناڵد ترەمپ پرۆسەی گەڕانەوەی هێزەکانی ئەمریکای بۆ نیشتمان تەواو کرد.

ئاماژەی بەوەش کراوە، باراک ڕوونی کردووەتەوە کە کشانەوەکە بەپێی هاوپاڵپشتی و هاوتەریبکردنی هەموو لایەنەکانی هاوکێشە ستراتیژییەکە بووە لە نێوان بەغدا، هەولێر، هاوپەیمانە ناوچەیییەکان و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، نێردەی تایبەتی ئەمریکا جەختی کردەوە کە ئەم هەنگاوە دەرگایەک دەکاتەوە تاوەکو سەرۆک وەزیران و گەلی عێراق هەموو هێزە چەکدارەکان بباتە ژێر سەردەستەیی یەک دەوڵەت، هاوکات ئەمریکاش وەک دۆستێک بمێنێتەوە نەک پارێزەرێکی سەربازی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP