دواین هەواڵ

جیهان‌

 1 کاتژمێر پێش ئێستا

جەی دی ڤانس هەڕەشەی وەڵامی توند لە ئێران دەکات

هەرێم نیوز

جێگری سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ سێشەممە هۆشداریی دا بە تاران و ڕایگەیاند، هەڕەشەکردن لە جووڵەی کەشتیوانی لە ڕێی بەئامانجگرتنی کەشتییە نەوتهەڵگر و بازرگانییەکان، وەڵامی توندی واشنتنی لێ دەکەوێتەوە.

گەرەنتیی کەشتیوانی و لاوازکردنی بەرنامەی ناوکی
جەی دی ڤانس، جێگیری سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان: "واشنتن کار دەکات بۆ گەرەننیکردنی جووڵەی کەشتیوانی، و ئێرانیش سەرچاوە و ژێرخانێکی ئەوتۆی نییە دووبارە بەرنامە ئەتۆمیەکەی زیندوو بکاتەوە."

زیاتر گوتی: "پێویستە ئێران بۆ ساڵانێکی درێژ توانای دووبارە بونیادنانەوەی بەرنامە ناوکییەکەی نەبێت، ئەمەش بە تەواوی دەهێنرێتە دی."

بەرپرسیارێتیی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی
لە بەشێکی تری قسەکانیدا دی ڤانس گوتی: "هەڕەشەی ئێران بۆ سەر کەشتییە نەوتهەڵگر و بازرگانییەکان وەڵامی توندی ئەمریکای لێ دەکەوێتەوە، و ئێران بەرپرسە لە بەرزکردنەوەی نرخی سووتەمەنی بەهۆی هێرشەکانی بۆ سەر کەشتییە بازرگانی و نەوتهەڵگرەکان."

پاشخانی ئاڵۆزییەکانی گەرووی هورمز
ئەم قسانەی جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە کاتێکدایە دوێنێ دووشەممە لە گەرووی هورمز هێرش کرایە سەر کەشتییەکی هەڵگری غازی شل؛ سەرەڕای ئەوەی ئەمریکا تواناکانی ئێرانی بۆ زاڵبوون بەسەر گەرووی هورمزدا بە تەواوی خاپوور کردووە، بەڵام ماوە ماوە ئێران هێرش دەکاتە سەر کەشتییەکان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP