دواین هەواڵ

جیهان‌

 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پزیشکیان بەرەو نیویۆرک بەڕێکەوت: بە توندی بەرگری لە هەڵوێست و مافەکانی ئێران دەکەین

هەرێم نیوز

سەرۆک کۆماری ئێران، ئەمڕۆ سێشەممە پێش ئەوەی بەرەو نیویۆرک بەڕێکەوێت بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەڵێنی دا کە بە توندی بەرگری لە هەڵوێست و مافەکانی وڵاتەکەی بکات.

کەرامەت و شانازی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا
ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٢ی ئەیلوول، بەپێی تەلەڤیزیۆنی فەرمیی ئێران، مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لە لێدوانێکدا پێش گەشتەکەی بۆ نیویۆرک گوتی: "ئێمە بە سەربەرزییەوە لە جەنگ دەرچووین، ئەمەش بۆ هەموومان مایەی کەرامەت و شانازییە، بۆیە لە کۆمەڵگە نێودەوڵەتییەکاندا بەهێز بەرگری لە هەڵوێستەکانمان دەکەین."

سەرۆک کۆماری ئێران بەم لێدوانە دەیەوێت پەیامێک بگەیەنێت کە تاران سەرەڕای ئەو گوشارە سەربازی و ئابوورییانەی لە ماوەی جەنگی دژی ئەمریکا ڕووبەڕووی بووەتەوە، هێشتا وەک لایەنێکی بەهێز لە مەیدانی سیاسی و دیپلۆماسیی نێودەوڵەتیدا دەردەکەوێت.

دیدارە دیپلۆماسییەکان و هەوڵ بۆ کەمکردنەوەی سزاکان
چاوەڕوان دەکرێت پزیشکیان لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا چەندین دیداری دیپلۆماسی ئەنجام بدات و وێڕای داکۆکیکردن لە سیاسەتەکانی ئێران، هەوڵ بدات دەرچەیەک بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و لابردنی سزاکان بدۆزێتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP