دواین هەواڵ

جیهان‌

 1 کاتژمێر پێش ئێستا

دامەزراوەی نەوتی لیبیا: گروپێکی چەکدار کێڵگەی نەوتی (شەرارە)یان داخست

هەرێم نیوز


دامەزراوەی نیشتمانیی نەوتی لیبیا ڕایگەیاند کە گرووپێکی چەکدار کێڵگەی نەوتی "شەرارە"یان داخستووە، ئەمەش بووەتە هۆی ڕاوەستانی هێڵی گواستنەوەی نەوت بەرەو بەندەری زاویە.
 
لە بەیاننامەیەکدا، دامەزراوەی نەوتی لیبیا ئاماژەی بەوە کردووە کە پەیوەندییان بە دەزگای پاسەوانیی دامەزراوە نەوتییەکانەوە کردووە تاوەکو ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن، بەڵام تا ئێستا هیچ ئەنجامێکی نەبووە. 
 
هۆشداریشی دا کە وەستانی بەرهەمهێنان و هەناردەکردن دەبێتە هۆی دابەزینی بەرچاوی داهاتی گشتی و لێدانی گورزێکی قورس لە ئابووریی وڵات.
 
دامەزراوەکە داوای لە چەکداران کرد دەستبەجێ هێڵەکە بکەنەوە و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش بەرپرسیارێتیی پاراستنی کێڵگە نەوتییەکان لە ئەستۆ بگرن؛ جەختیشی کردەوە ئەگەر ئەم دۆخە بەردەوام بێت، ناچار دەبن بە فەرمی دۆخی "هێزی باڵا" (القوة القاهرة) ڕابگەیەنن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP