هەرێم نیوز
کەناڵی ١٢ـی ئیسرائیلی بڵاوی کردەوە، بەهۆی هەڵکشانی گرژییەکانی نێوان واشنتن و تاران، ئیسرائیل دەستی بە ئامادەکاریی چڕ و فرەلایەن کردووە بۆ ئەگەری بەرپابوونی ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەربازیی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران.
ئەمڕۆ سێشەممە، 22ـی 9ـی 2026، کەناڵەکە لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئەمنیی ئیسرائیلەوە ڕایگەیاند، دۆخی ئەمنیی ناوچەکە لە قۆناغێکی یەکجار هەستیار و ناسکدایە و ئەگەری هەیە کۆنتڕۆڵی ڕووداوەکان لەدەست دەربچێت.
بەپێی هەڵسەنگاندنە ئەمنییەکان، ئاڵوگۆڕی هەڕەشە توندەکان لە نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و فەرماندەکانی سوپای پاسدارانی ئێران، هۆکاری سەرەکیی پاڵنەری تەلئەڤیڤن بۆ گرتنەبەری ئەم ئامادەکارییە سەربازییە خێرایانە بۆ هەر پێشهاتێکی لەناکاو لە ناوچەکەدا.