دواین هەواڵ

عێراق‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزیری دارایی عێراق جێگیرکردنی فەرمانبەرانی گرێبەستی لە بودجەی 2027 ڕاگەیاند

هەرێم نیوز

وەزیری دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بڕیاری بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست لەسەر میلاکی هەمیشەیی لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵیی ساڵی 2027ـدا جێگیر کراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 20ـی 9ـی 2026، ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق لە میانی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئامادەکردنی بودجەدا ڕایگەیاند، دۆسیەی فەرمانبەرانی گرێبەست و کرێکارانی ڕۆژانە لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2027ـدا جێگیر کراوە.

وەزیری دارایی ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم هەنگاوە دوای کارکردنی بەردەوامی فەرمانگەکانی وەزارەت دێت بۆ سەرژمێریکردنی ژمارە و داتاکان، هەژمارکردنی تێچووی دارایی بەهەمیشەییکردنیان، و دابینکردنی تەرخانکراوە داراییە پێویستەکان. 

لە درێژەی لێدوانەکەیدا، فالح ساری ئەوەشی خستەڕوو کە وەزارەتەکەیان بە بەرپرسیارێتییەکی بەرزەوە مامەڵەی لەگەڵ دۆسیەی گرێبەست و کرێکارانی ڕۆژانەدا کردووە، و کاریان بۆ تەواوکردنی پێداویستییە دارایی و هونەرییەکانی کردووە.

جەختیشی لەوە کردەوە کە دۆسیەکەیان لە قۆناغی داواکارییەوە بۆ ڕێکاری فەرمی گواستووەتەوە لە ڕێگەی جێگیرکردنی لەناو پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵیدا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP