دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

سەردانیکردنی نەخۆش و هێنانی هاوەڵی زیادە لە نەخۆشخانەی ڕزگاری قەدەغە کرا

هەرێم نیوز

نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕزگاری لە هەولێر ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و تێیدا سەردانیکردنی نەخۆش و هێنانی هاوەڵی زیادەی بە هەموو شێوەیەک قەدەغە کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 17ـی 9ـی 2026، نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕزگاری لە هەولێر ڕایگەیاند، رۆژانە قەرەباڵغییەکی نەگونجاو لە بەشی فریاکەوتندا دەبینرێت، تێکراوی ئەو دۆخەش دەبێتە بەربەست لەبەردەم کارەکانی پزیشکان و خاوکردنەوەی پرۆسەی گەیاندنی فریاگوزاری بۆ ئەو نەخۆشانەی ژیانیان لە مەترسیدایە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، بە بڕیاری فەرمی، سەردانیکردنی نەخۆش و هەبوونی هاوەڵی زیادە لە بەشەکانی فریاکەوتندا بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە، چونکە بەشەکانی فریاکەوتن تەنیا بۆ چارەسەرکردنی حاڵەتە لەناکاوەکان تەرخانکراون.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا، نەخۆشخانەی ڕزگاری داوای لە هاووڵاتییان کردووە پابەندی ڕێنماییەکان بن، بە هۆشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەن و هاوکاربن لە ڕەخساندنی کەشێکی هێمن بۆ تیمە پزیشکییەکان تاوەکو بە باشترین شێوە ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP