هەرێم نیوز
سەرەتای مانگی داهاتوو، ڕووفاتی ٢٥ هاونیشتمانیی ئێزدی دوای بەئەنجامگەیشتنی پشکنینەکان و ناسینەوەیان لە پزیشکی دادوەریی بەغدا، دەگەڕێنرێنەوە بۆ شنگال و لە ڕێوڕەسمێکدا بەخاک دەسپێردرێن.
گەڕاندنەوەی ئەم کاروانە نوێیە دەبێتە قۆناغی نۆیەمی گەڕاندنەوەی ڕووفاتی قوربانییان کە تاوەکو ئێستا ٢٩٥ ڕووفات لە بەغداوە ڕەوانەی زێدی خۆیان کراونەتەوە. تا ئەم ساتەش لە کۆی ٩٣ گۆڕی بەکۆمەڵی دۆزراوە لە سنووری شنگال، ٦٨ گۆڕیان هەڵدراونەتەوە و ڕووفاتی ٧٩٨ قوربانییش نێردراونەتە بەغدا.
لە هێرشە دڕندانەکەی داعش لە ساڵی ٢٠١٤دا بۆ سەر شنگال، زیاتر لە ٦ هەزار هاونیشتمانیی ئێزدی ڕفێندران؛ ئەگەرچی تاوەکو ئێستا ٣ هەزار و ٥٩٠ کەسیان ڕزگار کراون، بەڵام چارەنووسی ٢ هەزار و ٥٥٤ کەسیان تا ئێستاش بە نادیاری ماوەتەوە.