هەرێم نیوز
حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، عەلی زەیدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران هەفتەی داهاتوو سەردانێکی فەرمی بۆ سەر هەردوو وڵاتی فەرەنسا و ئەڵمانیا ئەنجام دەدات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 10ـی 9ـی 2026، وتەبێژی حکومەتی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوییکردەوە، ئامانجی سەردانەکە فراوانکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانە لە بوارەکانی ئابووری، وەبەرهێنان، بازرگانی، وزە، تەکنەلۆژیا، پەروەردە و کلتووردا.
ئاماژەی بەوەش کردووە، لە میانەی کۆبوونەوەکاندا دۆسیە سیاسی، ئاسایشی و ڕەوشی ناوچەکە تاوتوێ دەکرێن.
هاوكات ڕاگەیەندراوە کە بەغدا کار بۆ دروستکردنی هاوبەشیی ئابووری و ڕاکێشانی کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی فەرەنسی و ئەڵمانی دەکات بۆ بەشداریکردن لە پڕۆژەکانی عێراقدا، بە مەبەستی بەهێزکردنی پێگەی وڵات لە سەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی.