هەرێم نیوز
تیمێکی پسپۆڕ لە نەخۆشخانەی فێرکاریی “واستی” لە شاری بەغدا،، لە نەشتەرگەرییەکی ئاڵۆزدا توانییان باسکی بڕدراوی ژنێک بخەنەوە شوێنی خۆی و سەرکەوتنی پرۆسەکە ڕابگەیەنن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 9ـی 9ـی 2026، وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوییکردەوە،، نەخۆشەکە ژنێکی تەمەن ٦٠ ساڵە و لە کاتی کارکردندا لە کارگەیەکی خۆراک تووشی رووداوێک بووە کە بەهۆیەوە دەستی لە سەرووی مەچەکیەوە بە تەواوی پەڕیوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە،، نەشتەرگەرییەکە ١٠ کاتژمێری خایاندووە و تێیدا پزیشکەکان هەوڵیانداوە لە کاتێکی کەمدا جەرەیانی خوێن بۆ ئەندامە بڕدراوەکە بگەڕێننەوە.
هاوكات ڕاگەیەندراوە کە لە ڕێگەی ئامێری مایکرۆسکۆپ و کەرەستەی وردی پزیشکییەوە،، بۆرییەکانی خوێن، دەمارەکان و ماسولکە پچڕاوەکان بەستراونەتەوە.
نەخۆشخانەکە دڵنیایی داوە کە نەشتەرگەرییەکە بە تەواوی سەرکەوتوو بووە و گەیاندنی خوێن بۆ دەستەکە ئاسایی بووەتەوە.