دواین هەواڵ

کوردستان‌

 1 کاتژمێر پێش ئێستا

مەسرور بارزانی: شۆڕشی ئەیلوول ڕژێمی عێراقی ناچار کرد دان بە مافەکانی گەلی کوردستاندا بنێت.

هەرێم نیوز

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شەست و پێنجەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوولدا، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا جەختی لە گرنگیی یەکدەنگی و هاوهەڵوێستیی لایەنە کوردستانییەکان کردەوە.


لە ڕاگەیەندراوەکەدا، سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوە دا کە شۆڕشی ئەیلوول بە ڕێبەرایەتی "بارزانیی نەمر" شۆڕشێکی جەماوەری و سەرتاسەری بوو کە سەرجەم پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی کوردستان بەشدارییان تێدا کرد و چەندین دەسکەوتی مێژوویی بەدەست هێنا.

مەسرور بارزانی ڕوونیشی کردەوە کە گرنگترین دەسکەوتی ئەو شۆڕشە، ناچارکردنی ڕژێمی عێراق بوو بە ئیمزاکردنی ڕێککەوتننامەی ١١ی ئاداری ١٩٧٠ و داننان بە مافەکانی گەلی کوردستاندا.

 لە کۆتاییشدا جەختی لە پاراستن و پەرەپێدانی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و دەسکەوتە نیشتمانییەکان کردەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP