دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

کارەبای سلێمانی: کارمەندانمان تا کاتژمێر ٩ـی شەو لە دەوام دەمێننەوە

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند،، کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی و دەربەندیخان تا کاتژمێر ٩:٠٠ـی شەو لە دەوام دەمێننەوە،، بە مەبەستی ڕاییوکردنی مامەڵەی هاووڵاتییان و سوودمەندبوونیان لە داشکاندنی قەرزەکان.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 9ـی 9ـی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوییکردەوە کە هاووڵاتییان دەتوانن تا درەنگانی ئێواره سەردانی فەرمانگەکان بکەن بۆ دانانی قەرزەکانیان.

هاوكات تیمی پرۆژەی ڕووناکی بڵاوییکردەوە کە وادەی لێخۆشبوونی ٥٠٪ـی قەرزی کۆنی کارەبا بەهیچ شێوەیەک درێژ ناکرێتەوە،، و ئەم هەنگاوە دوا دەرفەتە بۆ هاوبەشان تا کات ماوە سوود لە بڕیاری لێخۆشبوونەکە وەربگرن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP