دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

پۆلیسی حاجیاوا دوو تۆمەتباری دزینی وایەری کارەبای دەستگیر کرد

هەرێم نیوز

پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری لە قەزای حاجیاوا ڕاگەیاند،، بە تۆمەتی دزینی وایەری کارەبای هەیکەلی خانووی هاووڵاتییەک.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 9ـی 9ـی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئیدارەی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوییکردەوە،، دوای تۆمارکردنی سکاڵای هاووڵاتییەک لە بنکەی پۆلیسی ماکۆک لەبارەی دزرانی وایەری کارەبای خانووەکەی،، بە بڕیاری دادوەر لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون دەستی پێکرد.

 ئاماژەی بەوەش کردووە،، کە هێزەکانی پۆلیس لە ماوەیەکی کەمدا توانیویانە دوو تۆمەتبار بە ناوەکانی (ک، م، ص) و (ڕ، س، ح) بدۆزنەوە و دەستگیریان بکەن.

هاوكات ڕاگەیەندراوە، کە تۆمەتباران لە بەرامبەر دادوەر و پۆلیسدا دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە،، و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی مادەی ٤٤٣ لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP