دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان و وەزارەتەکانی عێراق لەبارەی بودجەی ٢٠٢٧ کۆبوونەوە

هەرێم نیوز

شاندی باڵای دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا،، بەرنامەی کار و کۆبوونەوەکانی خۆی لەگەڵ وەزارەتەکانی دارایی، پلاندانان و نەوتی فیدراڵ ئەنجامدا،، بە مەبەستی گەڵاڵەکردنی ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٧.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 9ـی 9ـی 2026، شاندی هەرێم لەگەڵ فالح ساری،، وەزیری دارایی فیدراڵ کۆبووەوە و جەختی لەسەر جێگیرکردنی پشک و شایستە داراییەکانی هەرێم لەسەر بنەمای دەستوور کردەوە.

 دواتر لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەڕێوەبەرانی وەزارەتی پلاندانان،، داوایان کرد پشکی هەرێم لە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان، قەرز و هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان بەپێی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان دیاری بکرێت.

هاوكات لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدراڵ،، تاوتوێی کێڵگە نەوتییەکان، تێکڕای هەناردەکردن و نرخی خەمڵێنراوی بەرمیلێک نەوت کرا. شاندی هەرێم جەختی کردەوە کە نەوتی بەرهەمهاتوو بۆ هەناردەکردن ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ دەکرێت و داهاتەکەی دەچێتە خەزێنەی گشتی،، لە بەرامبەردا داوایان کرد شایستە داراییەکان و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە دادپەروەرانە دابین بکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP