هەرێم نیوز
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگاداریی شۆفێران و هاوڵاتییانی سلێمانی دەکات، بە مەبەستی خێرا کارکردن لە یەکتربڕی شەوکەت حاجی موشیر، سایدی رۆیشتن لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود بە ئاڕاستەی چوارڕیانی سەرچنار دادەخرێت.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگاداریی شۆفێران و هاوڵاتییانی خۆشەویست دەکات، بە مەبەستی کارئاسانی هاتووچۆ و خێراکردنی جێبەجێکردنی کارەکانی یەکتربڕی شەوکەت حاجی موشیر، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی، سایدی ڕۆیشتن لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود بە ئاڕاستەی چوارڕیانی سەرچنار، ئەمڕۆ سێشەممە بەشێوەیەکی کاتی لە دوو کاتی ڕۆژ و شەودا دادەخرێت.
■ کاتی ڕۆژ: لە کاتژمێر ١٠ـی بەیانی تا ١ـی دوانیوەڕۆ.
■ کاتی شەو: لە کاتژمێر ١٢ـی شەو تا ٦ـی بەیانی ڕۆژی دواتر.
لە راگەیاندراوەکەشدا هاتوە، داواکارین لە هاوڵاتییان و شۆفێران هاوکاری و هەماهەنگیی تەواو لەگەڵ تیمەکانی شارەوانی بکەن و لەو کاتانەدا تا دەتوانن لە بەکارهێنانی ئەو شەقامە خۆبپارێزن، هەروەها شەقامی تەنیشت وێستگەی کارەبای "شەهید حەمە سەعید" وەک ڕێگای جێگرەوە بەکاربهێنن، تیمەکانمان هەموو هەوڵەکانیان دەخەنەگەڕ بۆ ئەوەی کارەکان لە ماوەیەکی کەمتر لە کاتی دیاریکراو تەواو بکرێت و شەقامەکە زووتر بۆ هاتووچۆی هاوڵاتییان بکاتەوە