دواین هەواڵ

کوردستان‌

 13 کاتژمێر پێش ئێستا

خەرج کردنی سەرە موچەی فەرمانبەران کارایەوە

هەرێم نیوز

خەرجکردنی سەرەمووچەی ساڵانەی فەرمانبەران کارا دەکرێتەوە کە پێشتر لە لایەن ئەنجومەنی وەزیران راگیرابو و میکانیزمی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران لە فەرمانگەکان دەستپێدەکات

 
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گشتاندنێکی فەرمیدا کە ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و لایەنە نەبەستراوەکانی بە وەزارەتی کردووە، ڕایدەگەیەنێت جێبەجێکردنی پڕۆسەی پلەبەرزکردنەوە ڕاستەوخۆ دەبێتە هۆی پێداچوونەوە و کاراکردنەوەی سەرەمووچەی ساڵانە کە پێشتر بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ڕاگیرابوو.
 
لە نووسراوەکەدا کە واژۆی ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووری لەسەرە، داوا لە سەرجەم فەرمانگە و دامەزراوەکان کراوە دەستبەجێ ڕێکارە کارگێڕییەکانی پلەبەرزکردنەوە بگرنەبەر بەپێی ئەو خشتە و ڕێنماییانەی دیاریکراون، تاکو حکومەتی فیدراڵ پابەند بکرێت بە دابینکردنی شایستە داراییەکان، جیاوازیی مووچە و دەرماڵەکانی ڕابردوو.
 
گرنگترین خاڵەکانی ناو گشتاندنەکە:
 
 دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوە: گرتنەبەری ڕێکاری دروست بە مەبەستی ئەژمارکردن و پلەبەرزکردنەوە بۆ ئەو فەرمانبەرانەی لە ڕێکەوتی (٢٠١٦/١/١)ەوە شایستەی پلەبەرزکردنەوە بوون و بەهۆی بارودۆخی داراییەوە ڕاگیرابوو.
 
 دابەشکردنی دەسەڵاتەکان: دەسەڵاتی پلەبەرزکردنەوەی پلەکانی (١٠ تاکو ٤) دەدرێتە وەزارەت و فەرمانگە نەبەستراوەکان بە وەزارەت، بەڵام پلەکانی (١، ٢، ٣) لە ڕێگەی لیژنەی تایبەتمەندەوە لە دیوانی وەزارەتەکانەوە بەرز دەکرێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری (بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە / بەڕێوەبەرایەتی میلاکات).
 
 دیاریکردنی وادەی کۆتایی: پێویستە سەرجەم لایەنەکان لە دەرچوونی گشتاندنەکەوە دەست بە ڕێکارەکان بکەن و تا ڕێکەوتی دیاریکراو (٢٠٢٦/١٠/١) کارەکان ئەنجام بدەن، بە پێچەوانەوە هەر وەزارەت و فەرمانگەیەک کەمتەرخەم بێت، بەرپرسیارێتی یاسایی و کارگێڕی و دواکەوتنەکە لە ئەستۆ دەگرێت.
 
 کاراکردنەوەی سەرەمووچە: لە کۆتای نوسراوەکەدا ئاماژە بەوا دراوە تەواوکردنی ئەم پڕۆسەیە و ڕێکخستنەوەی پلەکان دەبێتە هۆکاری بنەڕەتی کاراکردنەوەی سەرەمووچەی ساڵانەی فەرمانبەران و دەستەبەرکردنی مافە داراییەکانیان کە پێشتر بە بریاری ٢٦٩ ی ئەنجومەبی وەزیرانی هەرێم لە ساڵی ٢٠٢٥ راگیرابوو



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP