هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سۆران کارابوونی سیستەمی تاقیکردنەوەی تیۆریی بۆ ئەو فێرخوازانە ڕاگەیاند کە نەخوێندەوارن، ئەمەش دوای ئەوەی بەشێکی زۆری فێرخوازان لە سنوورەکە چاوەڕوانی ئاسانکاریی لەم شێوەیەیان دەکرد بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری.
لە ئاگاداریینامەیەکدا، ڕاگەیاندنی هاتووچۆی سۆران بڵاوی کردەوە: "ئاگاداری فێرخوازانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەمان دەکەینەوە کە سیستەمی تاقیکردنەوەی تیۆری بۆ فێرخوازانی نەخوێندەوار کارا کرا."
هاتووچۆی سۆران ئاماژەی بەوەش داوە، ئەو فێرخوازانەی کە بە سەرکەوتوویی خولەکانی تیۆری و پراکتیکییان لە نووسینگەکانی فێرکردنی شۆفێری تەواو کردووە، لە ئێستاوە دەتوانن ڕاستەوخۆ تاقیکردنەوەکە ئەنجام بدەن و درێژە بە ڕێکارەکانیان بدەن.