دواین هەواڵ

کلتور‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

کەلەتوری بازاڕی ڕەخنەگر ئەو دیوی نمایش دەبینێت ،نەک بەدوای خەزی بینەرەوەبێت .

هەرێم نیوز

کەلتوری بازاڕی یەکیكە لە چەمکەکانی فەلسەفەی هایدیگەر کە قسەی زۆر لەسەر کردوە، بەبڕوای ئەو کەلتوری بازاڕی وابەستەی ژمێریاریە، بەو مانایەی ژمارە و چەندایەتی دەبێتە خاڵی سەرەکی ئەم جۆرە لەکەلتوری بازاڕی ،کەلەتوری بازاڕی لە ڕوانگەی هایدیگەرەوە سەپاندنی جۆرێک لە زانین و راستیە بەسەر هەموو تاکەکاندا بە بێ جیوازی لە پێناو بەرژەوەندی تایبەتیدا مۆنۆپۆلکردنی بازاڕدا .

ئەوەی کە زیاتر گرنگە لەم چەمکەدا دەرخستنی ئەو ڕاستیەیە کە داهێنان لەم جۆرە کەلتورەدا بوونی نیەوە و کەسی داهێنەر لەناو ئەم کەلتورە بازاڕیەدا دەکرێتە دەرەوە.

ئەوەی کەمن دەمەوێت لێرەدا ئاماژەی پێبدەم ئەو جۆرە لەنمایشانەیە کە هەمیشە ژمارە دەبێتە پێوەری سەرکەتن، بۆنمونە ژمارەی ڕۆژەکانی نمایشی و ژمارەی فرۆشتنی تیکتەکان و ژمارە دیدارەکان و چەپڵەکان و ژمارەی ئەوانەشی کە لەسەر نمایشەکە لێدوان دەدەن.

هەموومان بە گشتی و بە تایبەتی ڕەخنەگرەکان ئەم قسەیە ڕەتدەکەنەوە کە ژمارە پێوەربێت بۆ سەرکەتنی نمایشێک یان کارێکی هونەری ،بەڵام هەر زۆرێک لەو ڕەخنەگر و ڕۆشنبرانە ، دەکەونە هەمان هەڵەوە و ژمارە دەبێتە دەرئەنجام. کێشەکە لەوەدانیە کە نمایشێک ژمارەی ڕۆژەکان چەندو و ژمارەی بینەرەکانی دەگاتە چەند، کێشەکە لەوەدایە ،کە نمایشێکی پۆپۆلیستی بخرێتە ئاستی شانۆیەکی جیهانیەوە. لە ڕووبەرێکدا باسی داهێنان بکەیت و دژی شانۆی باوی سونتەی بیت ، لە ڕووبەرێکی تریشدا باسی سادەکردنەوەی نمایش بکەیت.

ئەوەی لای من پرسیارە سادەکردنەوەی نمایش چیە؟

ئایا سادەکردنەوەی نمایش ئەوەیە کە بینەرێک دروستکەیت بلیتێک بکڕێت بەس بۆ ئەوەی بێت و پێبکەنێت؟

سادەکردنەوەی نمایش شیعاراتی سەرجادەیەو لە فۆڕمێکی کۆمیدیادا بیدەیەتەوە بەگوێی بینەردا؟

سادەکردنەوەی نمایش ئەوەیە لەگەڵ هەموو دیلۆگێک و مەوقیفێکی کۆمیدیا بینەر دەستکات بە چەپلە لێدان ؟

مانای چیە کە دەڵێن هونەر بۆ نوخبەنیە؟

ئەم قسەیە لە کوێوە هاتووە؟

کرۆتۆفسکی دەلێت هەمووکەسێک دەبێت لە نمایشەکانم تێبگات ، بەڵام ئەم قسەیە بە مانای سادەکردنەوەی نمایش نایەت. کێشەکەش لەوەدانیە کە ئەم نمایشە پۆپۆلیستاینە ژمارەی بینرەکانیان چيندە، گرفتەکە لەوەدایە بینەریش بە شیوەیەک لە گەڵ خۆیان سادەدەکەنەوە، کە زەحمەتە لە نمایشێکی چیخۆف و شکسپیر و بێکت و ئیبسن و نووسەرەکانی تری جیهانی تێبگەن . پیتەربروک بۆ دژی شانۆیی باو نەریتەی بوو؟

پیتەر بروک دوو جۆر لە نمایش باس دەکات ، شانۆیی مردو ،شانۆیی زیندو، هەروەک ئەوەی هایدیگەر ناوی دەنێت کەلتوری بازاڕی و کەلەتوری ڕەسەنایەتی. پیتەربروک دژی دیکۆری قورس و پڕ زەغرەف بوو،پێیوابووئەم جۆرە لە دیکۆرانە هەیقەت و ڕاستەقینەی دەق دەشارنەوە، بنەمای شانۆ ئەکتەرەو فەزای بەتاڵ و خەیاڵی بینەر،نەک دیکۆری قورس و پڕ زەغرەفە. شانۆ نەبێتە مۆزەخانە و وەک میراتیەکی پیرۆز ببینرێت.

نامەوێت لێرەدا باسی برێخت وبیسکاتۆربکەم ،چونکە بابەتە ئاو زۆر دەکەیشێت، بەڵام هەموومان دەزانین برێخت و میتۆدەکەی خاوەن چی فەلسەفەیەکەو بەچی فۆڕمێک کاردەکات ، ئەم جۆرە میتۆدانە لەناو شانۆیەکەی پۆپۆلیستیدا جێگای نابێتەوە ،دەشبێت جیوازی بکەین لە نێوان شانۆیی برێختی و شانۆیی ئیسعرازیدا.

ئەو دەرهێنەرانەی هەمیشە لەناو ئەو فۆڕمە سادەو شکڵیانەدا دەسوڕێنەوە و خەیاڵیان بەس لای ژمارەی بینەرە ، توانایان سنوردارەو هەرگیز ناتوانن دەقێکی جیهانی بخەنە سەر شانۆ . دیارە ئەم بۆ چوونەی منیش کۆمیدیایە، دەرهێنەرێک بتوانێت لە نمایشێکی سادەی پۆپۆلیستیدا زۆرترین بینەر و زۆرترین بلیت بفرۆشی ،چ کارێکی بە چیخۆف یان شکسپیر هەیە.

وێنەکە: باخی گێلاسکەی چیخۆف



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP