دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

چۆن ژاپۆنییەکان تێڕوانینی جیهانیان بۆ شارە قەرەبالغەکان گۆڕی؟ پێوەرەکان نهێنییەکە ئاشکرا دەکەن

هەرێم نیوز

ماڵپەڕی بی بی سی لە ڕاپۆرتێکی شیکاریدا تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی کە چۆن ژاپۆن توانیویەتی چەمکی ژیان لە شارە گەورە و قەرەباڵغەکاندا بگۆڕێت، بەجۆرێک لەسەر بنەمای پێوەرەکانی یەکەی هەواڵگریی گۆانی "ئیکۆنۆمیست"ی بەریتانی بۆ ساڵی ٢٠٢٦، هەردوو شاری ئۆساکا و تۆکیۆ هاتوونەتە ڕیزی دە باشترین شارەکانی جیهان بۆ ژیان (ئۆساکا لە پلەی حەوتهەم و تۆکیۆ لە پلەی دەیەمدایە).

ڕاپۆرتەکە ئاشکرای دەکات کە سەرکەوتنی شارەکانی ژاپۆن پەیوەندی بە بەرزیی تاوەرەکان یان شوێنە گەشتیارییەکانەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بەو نەخشەسازییە شارستانییە ناوازەیەوە هەیە کە کارئاسانی بۆ هاووڵاتیان دەکات.

شارەزایان و ئەندازیارانی تەلارسازی ئاماژە بەوە دەکەن کە نهێنییەکە لە "ئاسانکاریی گەیشتن بە خزمەتگوزارییەکان" و کەمکردنەوەی ناڕەحەتییەکانی ڕۆژانەدایە، بەشێوەیەک کە هاووڵاتیان دەتوانن بەبێ بەکارهێنانی ئۆتۆمبێل و تەنها بە پێیا یان لە ڕێگەی شەمەندەفەرەوە بگەنە شوێنی کار، قوتابخانە، بازاڕ، نەخۆشخانە و باخچە گشتییەکان.

هاوکات نەخشەسازیی شەقام، بەرزکەرەوە (مەسعەد) و شوێنە گشتییەکان بە جۆرێک داڕێژراون کە بۆ هەموو توێژەکان گونجاو بن؛ لەوانەش خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، بەساڵاچووان، و ئەو دایکان و باوکانەی عارەبانەی منداڵیان پێیە، ئەمەش وایکردووە کە قەرەباڵغی نەبێتە ڕێگر لەبەردەم بەرزبوونەوەی کوالێتیی ژیان لەو وڵاتەدا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP