دواین هەواڵ

کوردستان‌

 10 کاتژمێر پێش ئێستا

دژەتیرۆری کوردستان: هەشت درۆنی بۆمبڕێژکراو لە ئاسمانی هەولێر تێکشکێنران

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی توانیویانە هەشت فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو لە ئاسمانی شاری هەولێر تێکبشکێنن و بخەنە خوارەوە، بێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانیی لێ بکەوێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 15ـی 7ـی 2026، دژەتیرۆری کوردستان بڵاویکردەوە، لە کاتژمێرەکانی 8:53ی شەو تا 9:20ی شەو، هێزەکانی هاوپەیمانان هەشت فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی (درۆن) بۆمبڕێژکراویان لە ئاسمانی شاری هەولێر تێکشکاندووە و خستوویاننە خوارەوە.

 ئاماژەی بەوەش کردووە، خۆشبەختانە تێکشکاندنی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە.

دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە وردی چاودێریی ئاسمانی ناوچەکە دەکەن و لە ئامادەباشی تەواودان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێک.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP