دواین هەواڵ

کوردستان‌

 19 کاتژمێر پێش ئێستا

بە تۆمەتی سووکایەتیکردن بە ئایینی ئیسلام؛ بەهار عەلی دەستگیر کرا

هەرێم نیوز

دادگای کەتنی هەولێر بە مەبەستی لێپرسینەوە لەبارەی تۆمەتی سووکایەتیکردن بە پیرۆزییە ئاینییەکان، یاداشتێکی بۆ دەستگیرکردنی بەهار عەلی، سەرۆکی ڕێکخراوی "ئێمە" بۆ گەشەپێدانی مرۆیی ئاراستەی هێزە ئەمنییەکان کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 15ـی 7ـی 2026، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە لەبەردەم دادگای هەولێر بەڕێوە چوو، محەمەد سەباح، سەرۆکی ڕێکخراوی "دێدار" بە یاوەریی ژمارەیەک پارێزەر و چالاکی مەدەنی ڕای گەیاند، بەهار عەلی بەهۆی سووکایەتیکردن بە بیروباوەڕی موسڵمانان دەستگیر کراوە.

بەپێی زانیارییەکان، ناوبراو بەپێی مادەی 372 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیر کراوە، کە تایبەتە بە سزادانی ئەو کەسانەی سووکایەتی بە ئایین و پیرۆزییەکان دەکەن یان هەست و سۆزی ئاینی بریندار دەکەن. هێزە ئەمنییەکانی هەولێر ڕایان گەیاندووە کە فەرمانەکە لە چوارچێوەی ڕێکارە یاساییەکاندا جێبەجێ کراوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP