هەرێم نیوز
دادگای عێراق بە فەرمی فەرمانی دەستگیرکردنی نێودەوڵەتی بۆ حەسەن کوردی و براکەی دەرکرد و لە ڕێگەی ڕێکخراوی پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئینتەرپۆل)ـەوە، هەوڵەکانی بۆ دەستگیرکردن و گەڕاندنەوەیان بۆ دادگاییکردن دەست پێ کرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 5ـی 7ـی 2026، سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کەناڵی حەدەسی ڕاگەیاند، دادگای عێراق بە نووسراوێکی فەرمی داوای لە ئینتەرپۆل کردووە بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبار حەسەن کوردی و براکەی، ئەمەش لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە بەردەوامەکانە لە دۆسیەیەکی گەورەی گەندەڵیدا کە پەیوەستە بە گرێبەستەکانی پاڵاوگەکانی نەوتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، ناوی حەسەن کوردی وەک ئۆقرەیەکی سەرەکی و نێوەندگیر لە تۆڕێکی فراوانی گەندەڵیدا هاتووە، کە پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بە عەدنان جومەیلی، بریکاری پێشووی وەزارەتی نەوتەوە هەیە کە پێشتر دەستگیر کراوە.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، ئەو دوو تۆمەتبارە دوای دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەکان و دەستگیرکردنی چەند بەرپرسێکی باڵا، بەرەو دەرەوەی عێراق هەڵاتوون، دادگاش لە ڕێگەی ڕێکارە نێودەوڵەتییەکانەوە هەوڵ دەدات بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی یاسایان بکاتەوە.