هەرێم نیوز
حکومەتی عێراق ستراتیژێکی نوێ و جەماوەری بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ڕادەگەیەنێت و ڕاستەوخۆ هاووڵاتیان دەکاتە هاوبەشی سەرەکی لە پرۆسەی دۆزینەوە و پاراستنی سامانی گشتیدا.
داواکارییەک لە تەواوی شەقامی عێراقی
ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی تەممووزی ٢٠٢٦، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا بڕیارێکی نوێی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراقی ئاشکرا کرد. بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، سەرۆک وەزیران داوا لە تەواوی هاووڵاتیانی عێراق دەکات کە بەشداریی ڕاستەوخۆ بکەن لە پرۆسەی دۆزینەوە و گەڕانەوەی هەر سەروەت و سامانێک کە لە ڕێگەی گەندەڵی و دزینی دارایی دەوڵەتەوە بەدەست هاتبێت.
پاداشتی دارایی و بەستەری ئەلیکترۆنی بۆ زانیارییەکان
عەلی زەیدی بە فەرمی بڕیاریداوە کە پاداشتێکی دارایی شایستە و گەورە بدرێتە ئەو کەسانەی کە زانیاریی ورد و دروست دەدەنە دەزگا ئەمنییەکان لەبارەی شوێن و شێوازی شاردنەوەی پارەی دزراوی گشتی.
ئەم هەنگاوە وەک پێزانینێکی فەرمی حکومەت دەبێت بۆ ڕۆڵی نیشتمانیی هاووڵاتیان و پشتیوانیکردنیان لە هەوڵەکانی دەوڵەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی بنبڕکردنی گەندەڵی. نووسینگەی سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەش کردووە، بۆ ڕێکخستنی ئەم پرۆسەیە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەستەرێکی تایبەتی ئەلیکترۆنی و نهێنی بۆ پەیوەندیکردن و گەیاندنی زانیارییەکان لە لایەن حکومەتەوە ڕادەگەیەنرێت، تاوەکو هاووڵاتیان بتوانن بەبێ ترس و بە شێوازێکی پارێزراو بەڵگەکان ڕادەست بکەن.