دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

عەلی زەیدی: مافەکانی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان پارێزراو دەبن

هەرێم نیوز

سەرۆک وەزیرانی عێراق، عەلی ئەلزەیدی، ئەمڕۆ چوارشەممە، 1ـی 7ـی 2026، پێشوازیی لە وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، عەبدوڵڵا حاجی مەحموود کرد، بە ئامادەبوونی سەرۆکی دەستەی زیندانیانی سیاسی، وەلید عەبدولحەسەن ئەلسەهلانی.

لە دیدارەکەدا چەند دۆسیەیەکی هاوبەش سەبارەت بە قوربانیانی ڕژێمی پێشوو و مافی کەسوکاریان تاوتوێ کران.

 هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی هاریکاری و هەماهەنگی نێوان حکوومەتی فیدراڵی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە، بەتایبەت لە کاروباری شەهیدان، قوربانیانی ئەنفال و زیندانیانی سیاسی، بەجۆرێک کە مافی ئەو توێژە قوربانیدەرانە دابین بکرێت و هەوڵەکان بۆ پاراستنی مافەکانیان و خزمەتکردنی کەسوکاریان یەکبخرێت.

هەروەها سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لە پشتیوانیکردنی ئەو دامەزراوانە کردەوە کە پەیوەستن بە بیرەوەریی نیشتمانییەوە و پێویستیی بەردەوامیی کارکردن لەسەر بە دیکۆمێنتکردنی تاوانەکانی ڕژێمی پێشوو، لەپێناو چەسپاندنی بەهاکانی دادپەروەری و یەکسانی، کە ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت لە بەهێزکردنی هۆشیاریی نیشتمانی بۆ نەوەکانی داهاتوو.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP