هەرێم نیوز
شاندێکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە بەغدا بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزاریی ئابووریی عێراقدا کرد، کە تایبەت بوو بە دیاریکردنی چارەنووسی داهاتی نانەوتیی هەرێم و جێبەجێکردنی سیستەمی (ئاسیكۆدا) لە دەروازە سنوورییەکان.
لەبارەی داهاتی نانەوتی کە ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە ناردنی مووچەی مووچەخۆرانەوە، کۆبوونەوەکە بڕیاری دا پێشنیاری هەردوولا ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بکرێت بۆ بڕیاری کۆتایی. حکومەتی هەرێمی کوردستان ناڕەزایی خۆی لە بڕی 120 ملیار دیناری مانگانە دەربڕیوە و جەختی کردووەتەوە کە ئەو بڕە پشتبەستوو بە یاسا نییە و داهاتی ڕاستەقینە کۆ ناکاتەوە.
سەبارەت بە دەروازە سنوورییەکانیش، ئەنجومەنەکە بڕیاری داوە لیژنەیەکی هاوبەش پێک بهێنرێت بۆ پێداچوونەوە بە دۆخی دەروازەکانی هەرێمی کوردستان، بە جۆرێک ئەو دەروازانەی مەرجەکانی پێویستیان تێدا نییە، دابخرێن.