دواین هەواڵ

عێراق‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لە درێژەی دۆسیەی عەدنان جومەیلی، پارێزگاری پێشووی سەڵاحەدین دەستگیر کرا

هەرێم نیوز

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە درێژەی لێکۆڵینەوەکان لە دۆسیەی عەدنان جومەیلی، بریکاری وەزیری نەوت بۆ کاروباری پاڵاوتن، رائید جبوری، پارێزگاری پێشووی سەڵاحەدین و بەڕێوەبەری ئێستای تەندروستیی پارێزگاکە دەستگیر کراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 23ـی 6ـی 2026، دادوەریی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە، دەستگیرکردنی پارێزگاری پێشووی سەڵاحەدین لەسەر بنەمای ئەو دانپێدانانانە بووە کە عەدنان جومەیلی لە کاتی لێکۆڵینەوەکاندا خستوویەتییە ڕوو. لێکۆڵینەوەکان بۆ ئاشکراکردنی سەرجەم وردەکارییەکانی بەهەدەردانی سامانی گشتی لەو پڕۆژانەی تۆمەتباران جێبەجێیان کردووە، بەردەوامە.

لە ئەنجامی بەدواداچوونی ورد، دادگەی پەیوەندیدار دەستی بەسەر زیاتر لە 67 ملیار دینار و یەک ملیۆن دۆلاردا گرتووە.

 بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، بەشێک لەو پارانە لە ماڵی چەند کەسێکدا شاردرابوونەوە و بەشەکەی تریشیان لە ژێر زەویدا بە قوڵایی چوار مەتر حەشاردرابوون، کە دوای هەڵکەندنی بە ئامێری تایبەتمەند دۆزراونەتەوە.

 بەمەش کۆی ئەو پارەیەی لەم دۆسیەیەدا دەستی بەسەردا گیراوە، گەیشتووەتە زیاتر لە 98 ملیار دینار و 11 ملیۆن دۆلار.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP