دواین هەواڵ

عێراق‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

هاوسەرە «شۆخەکەی» محەمەد حەلبووسی هەڵهاتووە

هەرێم نیوز 

كەناڵێكی عێراقی رای دەگەیەنێت كە دەنگۆی ئەوە هەیە، نوار عاسم، هاوسەری محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی حزبی تەقەدوم، فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەركراوە و هەڵهاتووە.

بە گوێرەی هەواڵێكی كەناڵی ئاسمانیی (البغدادیة)، لە چوارچێوەی لێكۆڵینەوەكانی پەیوەست بە بەڵێندەرایەتیی وەهمی بە بەهای ٤٥٠ ملیار دیناری عێراقی لە ماوەی سێ ساڵدا، فەرمانی دەستگیركردن بۆ (نوار عاسم)، هاوسەری حەلبووسی دەركراوە.

ئەمە لە كاتێكدایە كە هەندێك لە سەرچاوە عێراقییەكان باس لەوە دەكەن، عەلا سەمیر، ئەو كەسەی كە بەڕێوەبەری كۆمپانیای كارەبای شارەكانی ناوەڕاستی عێراق بوو و ئێستا بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیر كراوە، لە لایەن حزبەكەی حەلبووسییەوە پشتیوانی كراوە، بۆیە نازاندرێت ئاخۆ ئەم فەرمانی گرتنە، پەیوەندیی بە دۆسیەی كارەباوە هەیە یان نا؟

جێی باسە تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە، نە حەلبووسی و هاوسەرەكەی، نە حزبی تەقەدوم، نە هیچ دەزگایەكی فەرمیی عێراقی لەمبارەیەوە ڕوونكردنەوەی بڵاو نەكردووەتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP