دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

نێچیرڤان بارزانی پشتگيرى له‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ردوو پارێزگاى هه‌ولێر و به‌غدا کرد

هەرێم نیوز

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەندازیار عەتوان ئەلعەتوان، پارێزگاری بەغدا کۆبووەوە.

 پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 17ـی حوزەیران، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئەندازیار عەتوان ئەلعەتوان، پارێزگاری بەغدا و شاندێکی یاوەری کرد.

لە ديدارێكدا جەخت لە گرنگیی بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێوان هەولێر و بەغدا وەک دوو ناوەندی سەرەکیی عێراق کرایەوە، بەتایبەتی لە بوارەکانی خزمەتگوزاری، گەشەپێدان و شارەوانیدا لەپێناو بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان بۆ هاووڵاتییان.

نێچیرڤان بارزانی پشتگیریی هەرێمی کوردستانی بۆ قووڵکردنەوەی هاوکاری و هاوبەشیی نێوان هەردوو پارێزگای هەولێر و بەغدا لە بوارە جیاجیاکاندا دووپات کردەوە، هەروەها سوودوەرگرتنى لە ئەزموونە سەرکەوتووەکانی یەکتر بۆ خزمه‌تكردنى باشترى هه‌ردوو پارێزگاكه‌، به‌ پێوست زانى.

گرنگیی بەردەوامیی پەیوەندی و هاوکاری بۆ به‌ره‌وپێشبردنى پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان لە هەردوو شارەکەدا، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو کە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ئامادەی بوو.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP