هەرێم نیوز
فەرماندەیی بارەگای ناوەندیی "خاتەمولئەنبیا"ی ئێران هۆشدارییەکی توندی نوێی ئاڕاستەی ئەمریکا کرد و ڕایگەیاند، ئەگەر واشنتن هێرش بکاتەوە سەر وڵاتەکەی، ئاگری جەنگەکە بەرفراوانتر دەبێت، جەختیشی کردەوە کە بەهۆی هەڕەشەکانی ئەمریکاوە بۆ سەر ژێرخانی نەوتی وڵاتەکەی، هەناردەکردنی نەوت و گاز یان بۆ هەمووان دەبێت یان بۆ هیچ کەسێک دەرفەتی نابێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 11ـی 6ـی 2026، فەرماندەیی بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیای ئێران لە ڕاگەیەندراوێکی بەپەلەدا ڕایگەیاند، ئەگەر ئەمریکا جارێکی دیکە بیەوێت هێرش دژی ئێران ئەنجام بدات، وەڵامێکی زۆر توندتر لە جاران وەردەگرێت و ئاگری جەنگەکە وێڕای دروستکردنی نائارامی لە ناوچەکەدا، گشتگیرتر و بەرفراوانتر دەبێت.
بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا ئاماژەی بەوەش کردووە، بە سەرنجدان بە هەڕەشەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا دژی ژێرخانەکانی نەوتی ئێران، ڕادەگەیەنرێت کە هەناردەکردنی نەوت و گاز یان بۆ هەمووانە و یان بۆ هیچ کەسێک دەرفەتی نابێت.