دواین هەواڵ

جیهان‌

 22 کاتژمێر پێش ئێستا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: دیاریکردنی کاتی واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە تەنها پێشبینیی میدیاییە

هەرێم نیوز

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە یەکەم کاردانەوەی فەرمیدا سەبارەت بە پرۆسەی دانوستانەکان ڕایگەیاند، کە ناوەندە باڵاکانی بڕیاردان لە وڵاتەکەدا پێداچوونەوە بە بەندەکانی لێکتێگەیشتنەکەدا دەکەن، ئاماژەی بەوەش کرد کە لایەنی ئەمریکی هەوڵی زیادکردنی چەند مەرجێکی نوێی داوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 11ـی 6ـی 2026، وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی پرۆسەی دانوستانەکان و مەرجەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەوان پێشتریش ئەوەیان ڕاگەیاندبوو کە زۆربەی دەقەکانی ڕێککەوتنەکە یەکلایی کرابوونەوە، بەڵام لایەنی ئەمریکی دەیویست چەند داواکاری و مەرجێکی نوێ بۆ دەقەکە زیاد بکات.

سەبارەت بە بڕیاری کۆتایی تاران، وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی کردەوە، کە ناوەندە باڵاکانی بڕیار لە ئێران (المراجع العليا) پێداچوونەوە و لێکۆڵینەوەی ورد بۆ سەرجەم بەندەکانی هەر لێکتێگەیشتنێکی ئەگەری دەکەن، لە کاتی گونجاوی خۆیدا هەڵوێستی فەرمی و کۆتایی خۆیان ڕادەگەیەنن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP