هەرێم نیوز
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، کە گەرووی هورمز بەڕووی هاتوچۆی کەشتیواناندا کراوەیە و ئامادەییی خۆشیان بۆ دابینکردنی پارێزگاریی و یاوەرییکردنی کەشتییەکان دەربڕی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 11ـی 6ـی 2026، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا بانگەوازی لە کۆمپانیاکانی کەشتیوانی کرد کە بەبێ ترس لە گەرووی هورمز تێپەڕ بن، جەختیشی کردەوە کە هێزەکانیان ئامادەن یاوەریی کەشتییەکان بکەن بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی هاتوچۆ لەو ڕێڕەوە ئاوییە ستراتیژییەدا.
ئەم پەیامەی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە شەوی ڕابردوو بارەگای ناوەندیی "خاتەمولئەنبیا"ـی ئێران بە فەرمی داخستنی گەرووی هورمزی بەڕووی سەرجەم کەشتییە بازرگانی و نەوتهەڵگرەکاندا ڕاگەیاندبوو.