دواین هەواڵ

جیهان‌

 22 کاتژمێر پێش ئێستا

ترەمپ: زۆر لە کورد بێئومێد بووین و چەکەکانیان نەگەیاندە دەستی خۆپیشاندەرانی ئێران

هەرێم نیوز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕەخنەی توندی ئاڕاستەی لایەنە کوردییەکان کرد و ڕایگەیاند کە بەهۆی ڕادەستنەکردنی چەکەکان بە خۆپیشاندەرانی ناوەوەی ئێران لێیان بێئومێد بووە، هاوکات هەڕەشەی بۆردومانکردنی دڵی تارانی کرد ئەگەر هاتو وڵاتەکە ئامادەی واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی نوێ نەبێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 11ـی 6ـی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ تۆڕی "فۆکس نیوز" ڕایگەیاند، واشنتن چەکی بۆ خۆپیشاندەرانی ناوەوەی ئێران ناردووە، بەڵام ئەوان زۆر لە کورد بێئومێد بوون، چونکە چەکەکانیان ڕادەستی خۆپیشاندەران نەکردووە.

سەرۆکی ئەمریکا لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد، پێی باشە سەرەتا دوورگەی خارگ کۆنترۆڵ بکات و دواتر لەگەڵ ئێراندا قسە بکات، جەختیشی کردەوە کە "ئێرانییەکان لە ناو دەبەین، چونکە ئەوان هێزی دەریایی، ئاسمانی و بەرگریی ئاسمانیی وایان نییە و تەنها لە پڕوپاگەندەدا باشن نەک لە شەڕدا".

ترەمپ هەڕەشەی ئەوەشی کرد، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بەسەر دڵی تاراندا دەسوڕێننەوە و بە توندی بۆمبارانی دەکەن ئەگەر نەتوانن ڕێککەوتن واژۆ بکەن، لەگەڵ ئەوەشدا گوتی: "من لە ئێران بێهیوا نیم، دەرگای ڕێککەوتن کراوەیە و دەمهەوێت ئێستا ڕێککەوتنەکە بکەم، چونکە دەکرێت ببێتە مەزنترین ڕێککەوتن لە مێژوودا".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP