دواین هەواڵ

عێراق‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

عەلی زەیدی داوای لە ئێران کردووە پشتیوانی لە پلانی "کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت" بکات

هەرێم نیوز

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕێگەی پەیامی توندەوە هۆشداری دەداتە ئەو گروپە چەکدارانەی کە هەوڵی دەستوەردان لە پەرەسەندنەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران دەدەن، هەڕەشەی ئەوەش دەکات فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەردەکات ئەگەر تێوەگلانی سەربازییان هەبێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 11ـی 6ـی 2026، بەپێی ڕاپۆرتێکی ئێزگەی "مۆنت کارلۆ"، جموجوڵێکی چڕی سیاسی و ئەمنی لە عێراق دەستی پێکردووە بۆ ئەوەی ڕێگری لە هێرشی چوار گروپی چەکدار (حزب الله، بزووتنەوەی نەجەبا، کەتائیبی سەیدولشوهەدا و ئەولیا ئەلوەفائی) بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا لە عێراق و وڵاتانی دراوسێ بکرێت.

زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە عەلی زەیدی بۆ یەکەمجار پەیوەندیی ڕاستەوخۆی لەگەڵ بەرپرسانی ئێران کردووە و داوای لێکردوون پشتیوانی لە پلانی "کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت" بکەن و ڕۆڵی گروپە عێراقییەکان لە هەر پەرەسەندنێکی سەربازیدا بێلایەن بکەن. 

لە بەرامبەردا، ئیئتیلافەکەی عەممار حەکیم ئاماژەی بەوە کردووە، سەرۆکوەزیران پەیامی توندی بە سەرکردایەتیی گروپەکان گەیاندووە.

سەرەڕای ئەو هەوڵانەی حکوومەت، زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو چوار گروپە چەکدارە پەیامێکی پێچەوانەیان بۆ لایەنە حکوومەتییەکان ناردووە و جەختیان لەوە کردووەتەوە کە پابەندن بەوەی پشتیوانی لە ئێران بکەن، ئەمەش دۆخەکە بەرەو ئاڵۆزیی زیاتر دەبات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP