دواین هەواڵ

جیهان‌

 18 کاتژمێر پێش ئێستا

ترەمپ دیموکراتەکان بە پشتیوانیکردنی چەکدار و بازرگانانی ماددەی هۆشبەر تۆمەتبار دەکات

هەرێم نیوز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هێرشێکی توندی کردە سەر پارتی دیموکراتی وڵاتەکەی و ڕایگەیاند، کە ئەوان دەنگیان بۆ بەرژەوەندیی باندەکان، چەکدارەکان و بازرگانانی ماددەی هۆشبەر داوە، لە بەرامبەردا جەختی کردەوە کە کۆمارییەکان بۆ پاراستنی هاووڵاتیان دەنگیان داوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 10ـی 6ـی 2026، میدیاکان بڵاویانکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە گوتەیەکدا ڕایگەیاندووە، بە شێوەیەکی زۆر سادە، باڵی چەپی پارتی دیموکرات، دەنگیان لە بەرژەوەندیی کارتلەکان، چەکدارەکان، ئەندامانی باندەکان و بازرگانانی ماددەی هۆشبەردا داوە.

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردووە، لە بەرامبەر ئەو هەڵوێستەی دیموکراتەکاندا، زۆرینەی کۆمارییەکان دەنگیان بۆ پاراستنی هاووڵاتیانی ئەمریکیی پابەند بە یاسا داوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP