هەرێم نیوز
مەسعوود پزیشکییان، سەرۆکی ئێران وەڵامی هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای دایەوە و ڕایگەیاند، کە هەڕەشەکردن لە بەئامانجگرتنی ژێرخانە گرنگەکان نیشاندانی هێز نییە، بەڵکو بەڵگەی دەستەوستان و بێدەسەڵاتییە لە بەردەم ئیرادەی گەلەکەیاندا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 10ـی 6ـی 2026، مەسعوود پزیشکییان، سەرۆکی ئێران لە وەڵامی هەڕەشەکاندا ڕایگەیاند، ژێرخانە گرنگ و زیندووەکان، دەمارەکانی ژیانی خەڵکن و هەڕەشەکردن لێیان هیچ هێزێک نیشان نادات.
سەرۆکی ئێران ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەوان بە پشتبەستن بە یەکڕیزیی و یەکگرتوویی نیشتمانییان، لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەر گوشار یان هەڕەشەیەکدا بە خۆڕاگری دەمێنینەوە.