دواین هەواڵ

عێراق‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوای هەموارکردنەوەی یاسای مووچەی فەرمانبەران دەکات

هەرێم نیوز 

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوا لە حکومەتی فیدراڵی دەکات پەلە بکات لە ناردنی ڕەشنووسی یاسای نوێی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەرتی گشتی، یان هەموارکردنەوەی یاسای ئێستا بە مەبەستی کەمکردنەوەی جیاوازیی نێوان مووچەکان
.

ئەمڕۆ دووشەممە، 25ـی 5ـی 2026، هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە نووسراوێکی فەرمیدا ئاماژەی بەوەش کردووە، کە پێویستە حکومەت پەلە بکات لە ناردنی ڕەشنووسی یاسایەک بۆ دیاریکردنی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەرتی گشتی، یان هەموارکردنەوەی یاسای ژمارە 22ـی ساڵی 2008 و بڕیاری ژمارە 400ـی ساڵی 2015ـی تایبەت بە خشتەی مووچە.

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕوونیکردووەتەوە، کە ئەم داواکارییە لە سۆنگەی ڕۆڵی تەشریعیی پەرلەمانەوە دێت بۆ دابینکردنی ژیانێکی گونجاو و بەپێی بنەماکانی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی، بەتایبەت کە ماوەیەکی درێژ بەسەر یاسای کۆندا تێپەڕیوە و ڕێژەی هەڵاوسانی بژێوی گشتی بۆ فەرمانبەران بەرزبووەتەوە.

جەختیشی کردووەتەوە، کە هەموارکردنەوە یان گۆڕینی ئەم یاسایە ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر سەقامگیریی پیشەیی و کۆمەڵایەتی دەبێت، و بنەمای دادپەروەری و یەکسانی لە نێوان توێژە جیاوازەکانی کەرتی گشتیدا دەچەسپێنێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP