دواین هەواڵ

عێراق‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

عەلی زەیدی دوو بانگهێشتنامەی فەرمی لە سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا و ڕاوێژکاری ئەڵمانیاوە پێگەیشت

هەرێم نیوز

عەلی فالح ئەلزەیدی، سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق، دوو بانگهێشتنامەی فەرمی لەلایەن جۆرجیا میلۆنی، سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا و فریدریش مێرتس، ڕاوێژکاری ئەڵمانیاوە پێگەیشت بە مەبەستی ئەنجامدانی سەردانی فەرمی بۆ ئەو دوو وڵاتە ئەوروپییە.

ئەمڕۆ هەینی، ٢٢ـی ئایاری ٢٠٢٦، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، کە لە دوو دیداری جیادا، باڵیۆزانی ئیتالیا و ئەڵمانیا لە عێراق، بانگهێشتنامەی فەرمی وڵاتەکانیان پێشکەش بە عەلی زەیدی کردووە.

 لە کۆبوونەوەکاندا باس لە بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، پەرەپێدانی کەرتی ئابووری، پڕۆژەکانی گەشەپێدان و پرسی ستراتیژیی وزە کراوە.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، باڵیۆزانی ئیتالیا و ئەڵمانیا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق، تاوتوێی دوایین بارودۆخی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەو مەترسییە ئەمنییانەیان کردووە کە ڕووبەڕووی ناوچەکە دەبنەوە، هاوکات جەختیان لەسەر بەردەوامیی هەوڵە دیپلۆماسییەکان کردووەتەوە بۆ چەسپاندنی ئارامی و سەقامگیری.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP