دواین هەواڵ

جیهان‌

 11 کاتژمێر پێش ئێستا

جەی دی ڤانس: لەگەڵ بژاردەی سەربازیدا نین، بەڵام ئەگەر لەگەڵ تاران ڕێکنەکەوین سەرۆک ئامادەی شەڕە

هەرێم نیوز

جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، کە وڵاتەکەی لەگەڵ بژاردەی سەربازیدا نییە بەرانبەر تاران، بەڵام ئەگەر گەیشتن بە ڕێککەوتن سەرنەگرێت، سەرۆک تڕەمپ ئامادەیە ئەو ڕێگایە بگرێتەبەر.

ئەمڕۆ سێشەممە، ١٩ـی ٥ـی ٢٠٢٦، جەی دی ڤانس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد، کە واشنتن بە ڕوونی هۆشداری و هێڵە سوورەکانی بە تاران ڕاگەیاندووە.

 ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، کە لەم دواییانەدا هێزەکانی ئەمریکا توانیویانە بە شێوەیەکی کاریگەر توانای سەربازیی نەریتیی ئێران لاواز بکەن، و وتیشی: "ئێمە دەتوانین لە هەر کاتێکدا بێت هەنگاوی سەربازی لەدژی ئێران دەستپێبکەینەوە".

سەبارەت بە ڕەوتی دیپلۆماسیش، جێگری سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە پێشکەوتنی بەرچاو لە دانوستانەکاندا بەدەستهاتووە و وەک خۆی دەڵێت، پێشبینی دەکەن کە ئێران خۆیشی بیەوێت بگاتە ڕێککەوتن.

لە کۆتایی لێدوانەکانیدا، ڤانس ئاوڕی لە سروشتی وڵاتەکە دایەوە و وتی: "ئێران وڵاتێکی زۆر ئاڵۆزە، خاوەنی شارستانیەتێکی دێرین و گەلێکی نایابە، بەڵام هەندێک جار نازانین لە ڕووی سیاسییەوە چییان دەوێت".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP