دواین هەواڵ

عێراق‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

عەلی فالح زەیدی جەخت لە هەماهەنگیی نێوان وەزارەتی دارایی و بانکی ناوەندی دەکاتەوە

هەرێم نیوز

سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرپەرشتیی یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەقامگیریی دارایی کرد. 

عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەقامگیریی داراییدا جەختی لە گرنگیی بەدیهێنانی سەقامگیریی دارایی و هەماهەنگیی نێوان وەزارەتی دارایی و بانکی ناوەندی کردەوە، لەپێناو خزمەتکردن بە پلانە ئابووری و گەشەپێدانەکانی حکومەت.

ئەمڕۆ شەممە، 16ـی 5ـی 2026، عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەرپەرشتیی یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەقامگیریی دارایی کرد، کە پێکهاتەیەکی گرنگی ناو بەرنامەی وزارییە و هەریەک لە وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق تێیدا بەشدار بوون.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران کە لەلایەن میدیاکانی عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە، عەلی فالح زەیدی لە کۆبوونەوەکەدا جەختی لە گرنگیی بەدیهێنانی سەقامگیریی دارایی کردووەتەوە بەهۆی ئەو کاریگەرییە گەشەپێدان و ئابوورییانەی کە بۆ وڵات هەیەتی.

هەروەها سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بە پێویستیی هەبوونی هەماهەنگییەکی ئاستبەرز لە نێوان بانکی ناوەندی و وەزارەتی دارایی کردووە، و جەختی لەسەر وەرگرتنی ئەو بڕیارە داراییانە کردووەتەوە کە پشتیوانی لە سەقامگیری دەکەن و ڕاستەوخۆ کاریگەریی ئەرێنییان لەسەر پلانە گەشەپێدان، خزمەتگوزاری و ئابوورییەکانی حکومەت دەبێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP