دواین هەواڵ

جیهان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

حەماس بە فەرمی کوژرانی عیزەددین حەداد، فەرماندەی کەتائیبی قەسامی ڕاگەیاند

هەرێم نیوز

بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی بە شێوەیەکی فەرمی، کوژرانی (عیزەددین حەداد) فەرماندەی کەتائیبەکانی "عیزەددین قەسامی" باڵی سەربازیی بزووتنەوەکەی لە کەرتی غەززە ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ شەممە، 16ـی 5ـی 2026، دوای ئەوەی ڕۆژی هەینی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کوژرانی فەرماندەی باڵی سەربازیی حەماسی لە غەززە ئاشکرا کرد، بزووتنەوەکە بە فەرمی دەنگۆکانی پشتڕاست کردەوە.

ڕۆژنامەی "یەدیعۆت ئەحرەنۆت"ی ئیسرائیلی ئاشکرایکرد، کە عیزەددین حەداد لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانی ئیسرائیلەوە ماوەی هەفتەیەک بووە چاودێریی توند کراوە، بۆ ئەوەی لە کاتی هاتنەدەرەوەی لە شوقەکەی لە شاری غەززە بە ئامانج بگیرێت.

هاوکات، دەستەی پەخشی ئیسرائیلی (کان) باسی لەوەکرد، کە لە پرۆسەی کوشتنەکەدا فڕۆکەی جەنگی و درۆنی هێرشبەر بە شێوەیەکی هاوبەش بەکارهێنراون بۆ لێدان لە ئۆتۆمبێلەکەی حەداد، ئەمەش لە پێناو ئەوەی چانسی ڕزگاربوونی ناوبراو بۆ سفر کەم بکرێتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP