هەرێم نیوز
هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان بە فەرمی باسم محەممەدی وەک کاندیدی خۆی بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری نەوت لە حکومەتی نوێی عێراق دەستنیشان کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٣ـی ٥ـی ٢٠٢٦، هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە ڕایگەیاند کە باسم محەممەد کاندیدی سەرەکیی ئەوانە بۆ وەزارەتی نەوت.
ناوبراو پێشتر لە کابینەکەی محەممەد شیاع سودانیدا، پۆستی بریکاری وەزیری نەوتی بۆ کاروباری دەرهێنان بەڕێوە بردووە.
ئەم کاندیدکردنە لە کاتێکدایە کە بڕیارە سبەی پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە بۆ متمانەدان بە کابینە نوێیەکەی عەلی فالح زەیدی، کە تێیدا وەزارەتی نەوت یەکێک دەبێت لەو وەزارەتە گرنگانەی دەنگی لەسەر دەدرێت.
بەهۆی ئەزموونی پێشتری لە وەزارەتەکەدا، باسم محەممەد وەک کاندیدێکی تەکنۆکرات و شارەزا لە بواری نەوت و وزەدا دەبینرێت.