دواین هەواڵ

عێراق‌

 پێش 3 هەفتە

کورتەهێنانی دارایی لە عێراق دوو تریلیۆن دیناری تێپەڕاند

هەرێم نیوز 

وەزارەتی دارایی عیراق ئاماری کۆتایی داهات و خەرجییەکانی بۆ دوو مانگی یەکەمی ساڵی 2026 بڵاوکردەوە، کە تێیدا دەرکەوتووە خەرجییەکانی دەوڵەت بە رێژەیەکی بەرچاو لە داهاتەکان زیاتر بووە.

بەپێی راپۆرتێکى وەزارەتی دارایی عیراق، لە ماوەی مانگەکانی (کانوونی دووەم و شوبات)دا، کۆی داهاتی گشتیی عیراق گەیشتووەتە 15تریلیۆن و 855 ملیار دینار، بەڵام لە بەرامبەردا، خەرجییە جیاوازەکانی حکومەت لە هەمان ماوەدا گەیشتوونەتە 17 تریلیۆن و 855 ملیار دینار.

ئەم ژمارانە دەریدەخەن کە حکومەتی عیراق لە سەرەتای ئەمساڵەوە رووبەڕووی کورتهێنانێکی دارایی بووەتەوە، کە بڕەکەی دەگاتە 2 تریلیۆن دینارى عیراقی.

 شارەزایانی ئابووری پێیان وایە بەردەوامیی ئەم کورتهێنانە لە مانگەکانی داهاتوودا، دەبێتە فشارێکی زیاتر لەسەر یەدەگی دراوی وڵات و جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP