دواین هەواڵ

جیهان‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

ئیسرائیل هۆشداری بەپەلە دەداتە هاوڵاتیانی ئێران

هەرێم نیوز

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە پەیامێکی بەپەلەدا هۆشداری دەداتە هاووڵاتیانی ئێران کە تا کاتژمێر ٩ی شەوی ئەمشەو بە کاتی تاران، هێڵەکانی شەمەندەفەر بەکارنەهێنن، چونکە ژیانیان دەکەوێتە مەترسییەوە.

لە ئاگادارییەکەدا هاتووە کە بوون لە ناو شەمەندەفەر یان تەنانەت نزیکبوونەوە لە هێڵەکانی شەمەندەفەر لە سەرانسەری ئێران، مەترسییەکی جدی لەسەر ژیانی هاووڵاتییان دروست دەکات. ئەم هۆشدارییە ڕاستەوخۆ ئاراستەی خەڵکی مەدەنی کراوە بۆ ئەوەی لەو ناوچانە دوور بکەونەوە.

ئەم هۆشدارییەی ئیسرائیل لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، تا کاتژمێر ٨ی ئێوارەی ئەمڕۆی وەک مۆڵەت بۆ ئێران دیاری کردووە تاوەکو بگەنە ڕێککەوتن و گەرووی هورمز بکەنەوە.

سیناریۆکانی هێرش
بەپێی پێشبینییەکان، ئەگەر ئێران مەرجەکانی ئەمریکا جێبەجێ نەکات، ئەوا تەواوی ژێرخانی وڵاتەکە لەوانە:
• وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا.
• پردە ستراتیژییەکان و سەرچاوەکانی وزە.
• دامەزراوەکانی گواستنەوە و هێڵەکانی شەمەندەفەر.
دەبنە ئامانجی هێرشەکان، وادیارە هۆشدارییەکەی ئیسرائیلیش ئامادەکارییە بۆ پێکانی ئەو وێستگە و هێڵانەی کە وەک بەشێک لە ژێرخانی ئابووری و سەربازیی ئێران هەژمار دەکرێن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP