دواین هەواڵ

جیهان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

ترەمپ: ئەمشەو کۆتایی بە ٤٧ ساڵ لە حوکمڕانیی ئێستا لە تاران دێت

هەرێم نیوز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکی کتوپڕ و مێژوویدا، گۆڕانکاریی تەواوەتیی لە دەسەڵاتی ئێران ڕادەگەیەنێت و ئاماژە بەوە دەکات، کە ئەمشەو کۆتایی بە ٤٧ ساڵ لە حوکمڕانیی ئێستا لە تاران دێت.

ئەمڕۆ سێشەممە ٧ی نیسانی ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەژماری فەرمیی خۆی پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاند، کە ئەمشەو یەکێکە لە گرنگترین ساتەکانی مێژووی درێژ و ئاڵۆزی جیهان، و ئاماژەی بەوە کرد کە "٤٧ ساڵ لە فشار، گەندەڵی و مردن لە ئێران، دواجار کۆتایی دێت."

ترەمپ لە پەیامەکەیدا هۆشدارییەکی توندی دا و وتی: "ئەگەر گۆڕانکاری ڕوونەدات، ئەمشەو شارستانیەتێکی تەواو لەناو دەچێت و هەرگیز ناگەڕێتەوە." بەڵام ئاماژەی بەوەش کرد، کە ئێستا گۆڕانکاریی تەواوەتی لە دەسەڵاتدا (Complete Regime Change) ڕوویداوە و مێشکگەلێکی جیاوازتر، زیرەکتر و کەمتر ڕادیکاڵ باڵادەست بوون، کە ڕەنگە ببێتە هۆی ڕوودانی گۆڕانکارییەکی مەزنی چاوەڕواننەکراو.

سەرۆکی ئەمریکا لە کۆتایی پەیامەکەیدا، کە هاوکاتە لەگەڵ ئاڵۆزییە سەربازییە چڕەکانی ناوچەکە، نووسیویەتی: "ئێمە ئەمشەو دەرەنجامەکان دەبینین، خودا یارمەتیی گەلی گەورەی ئێران بدات." ئەم لێدوانانەی ترەمپ وەک ئاماژەیەک بۆ کۆتاییهاتنی دەسەڵاتی ئێستای تاران و دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ لەو وڵاتە لێکدەدرێتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP