دواین هەواڵ

جیهان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

پزیشکیان کوژرانی وەزیری ئیتلاعاتی ئێرانی پشتڕاست کردەوە

هەرێم نیوز

مەسعوود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران بە فەرمی هەواڵی کوژرانی ئیسماعیل خەتیب وەزیری ئیتلاعاتی وڵاتەکەی پشتڕاست کردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی ئاداری 2026 سەرۆککۆماری ئێران لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس زانیاریی نوێی لەسەر ئەو ڕووداوە بڵاوکردەوە.

پزیشکیان لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە کوژرانی هاوکارەکانیان خەمێکی زۆر قووڵی خستووەتە دڵیانەوە.

سەرۆککۆماری ئێران بە ڕوونی ناوی هەریەک لە ئیسماعیل خەتیب و عەزیز نەسیرزادە وەزیری بەرگری و عەلی لاریجانی هێناوە کە لە هێرشەکاندا کوژراون.

ئەم دانپێدانانەی ئێران لە کاتێکدایە کە پێشتر وەزیری بەرگریی ئیسرائیل زانیاریی لەسەر کوژرانی وەزیری ئیتلاعاتی ئێران ئاشکرا کردبوو.

وەزیرەکەی ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو کە ئیسماعیل خەتیب لە میانی هێرشەکانی شەوی ڕابردووی سەر شاری تاران کراوەتە ئامانج و کوژراوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP