دواین هەواڵ

جیهان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی ترەمپ دەستی لەکار کێشایەوە

هەرێم نیوز

جۆ کێنت بەڕێوەبەری ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری ئەمریکا لە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ بەهۆی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە جەنگی ئێران دەستلەکارکێشانەوەی خۆی بە فەرمی ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەممە 17ی 3ی 2026 بەڕێوەبەری دژەتیرۆری ئەمریکا بڕیارێکی چاوەڕواننەکراوی دا و بە هۆکاری دەستپێکردنی جەنگ پۆستەکەی بەجێهێشت.

جۆ کێنت لە ڕاگەیەندراوی دەستلەکارکێشانەوەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ناتوانێت بە ویژدانێکی ئاسوودەوە پشتگیری لەو جەنگە بکات کە لە ئێراندا بەردەوامە.

ئەو بەرپرسە باڵایەی ئەمریکا ڕوونی کردووەتەوە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران هیچ جۆرە هەڕەشەیەکی دەستبەجێ و ڕاستەوخۆی بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکەیان دروست نەکردووە.

لە کۆتایی قسەکانیدا ئاشکرای کردووە کە زۆر ڕوونە ئەمریکا تەنیا بەهۆی فشارەکانی ئیسرائیل و لۆبییە بەهێزەکەیانەوە لە واشنتن دەستی بەم جەنگە کردووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP