دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

مەسرور بارزانی: کیمیابارانی هەڵەبجە هێمای دیاری ستەمکارییە دژی گەلی کوردستان

هەرێم نیوز

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ٣٨ەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا جەختی لە پاراستنی دەستکەوتە نیشتمانییەکان و قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی دەستی ڕژێمی پێشوو کردەوە.

هێمای ستەمکاری دژی گەلی کوردستان سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم کارەساتە گەورەیە ئامانج لێی قڕکردن و جینۆسایدکردنی گەلی کوردستان بوو، ڕایگەیاند:
• زامێکی قووڵ: "کیمیابارانی هەڵەبجە هەمیشە زامێکی قووڵە لە مێژووی ئێمەدا و هێمایەکی دیار و ڕوونی ئەو ستەمکارییەیە کە دژی خەڵکی کوردستان ئەنجام درا."
• پاراستنی دەستکەوتەکان: سەرۆکی حکومەت جەختی کردەوە کە پێویستە خەڵکی کوردستان بزانن ئەمڕۆ هەر دەستکەوتێک هەیە بەرهەمی خوێنی شەهیدانە و دەبێت بە هەموو شێوەیەک پارێزگارییان لێ بکرێت.
داواکاری لە حکومەتی فیدراڵ لە بەشێکی گرنگی پەیامەکەیدا، مەسرور بارزانی داواکارییەکی ئاراستەی بەغدا کرد و ڕایگەیاند:"پێویستە حکومەتی فیدراڵ لە ئاست بەرپرسیاریەتی یاسایی و دەستووریی خۆیدا بێت و بە شێوەیەکی شایستە، بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدانی هەڵەبجە و ئەنفالکراوان و سەرجەم قوربانیانی دەستی ڕژێمی پێشوو قەرەبوو بکاتەوە."

یادکردنەوەی شەهیدان سەرۆکوەزیران لە کۆتایی پەیامەکەیدا سەری ڕێز و نەوازشی بۆ گیانی پاکی پێنج هەزار شەهیدی هەڵەبجە و سەرجەم شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاریی کوردستان چەماندەوە و دووپاتی کردەوە کە نابێت ئەم تاوانە هۆڤانەیە هەرگیز لە یاد و یادەوەریی مرۆڤایەتیدا فەرامۆش بکرێت.




Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP