دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

ئیسرائیل: تاران، شیراز و ئەهوازمان کردە ئامانج

هەرێم نیوز

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند هێزی ئاسمانیی وڵاتەکەی چەندین شەپۆلی هێرشی هاوکاتی بۆ سەر ژێرخانە جیاوازەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شارەکانی تاران، شیراز و ئەهواز ئەنجامداوە.

لە شیراز دامەزراوەیەکی ژێرزەمینیی بەرهەمهێنان و کۆگاکردنی مووشەکی بالیستیک کراوەتە ئامانج کە بڕیار بووە بەرەو ئیسرائیل ئاڕاستەبکرێن.

لە تاران بنکەیەکی ناوەندیی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی و چەندین ناوەندی بەرهەمهێنانی چەک و پارچەی مووشەکی بالیستیک و سیستەمی بەرگریی کۆماری ئیسلامی ئێران پێکراون.

لە ئەهواز ناوەندەکانی فەرماندەیی یەکەی زەمینیی سوپای پاسداران و ناوەندێکی فەرماندەیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی کۆماری ئیسلامی ئێران کراونەتە ئامانج.

ئیسرائیل جەخت دەکاتەوە ئەم هێرشانە بەشێکن لە قۆناغی ئێستای ئۆپەراسیۆنەکان بە مەبەستی پەکخستنی تەواوەتی ژێرخان و تواناکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەکەدا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP