دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

بۆ یەکەمجار لە ئەوروپاوە؛ سەرۆکی فەرەنسا بە زمانی کوردی دێتە دەنگ

هەرێم نیوز

لە ڕووداوێکی بێپێشینەدا لە مێژووی ئەوروپا، سەرۆکی فەرەنسا ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی لەسەر پەیوەندییەکەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی بە زمانی کوردی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا، لەم ڕاگەیەندراوە مێژووییەدا تیشکی خستووەتە سەر چەند خاڵێکی ستراتیژی.

ماکرۆن پابەندیی فەرەنسای بۆ پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕوونی دووپات کردووەتەوە.

سەرۆکی فەرەنسا هاوسۆزیی خۆیشی بۆ سەرۆکی هەرێم دەربڕیوە، بەرامبەر بەو هێرشانەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کرانە سەر ناوچەکە.

لە پەیامەکەدا هاتووە کە هەردوو سەرۆک هاوڕا بوون لەسەر بەردەوامیدان بە هەوڵەکانیان بۆ ڕێگریکردن لە تەشەنەسەندنی ململانێکان.

هەروەها ماکرۆن سوپاسی هەڵوێست و پابەندیی نێچیرڤان بارزانی کردووە، بۆ گرتنەبەری ئاراستەی هێورکردنەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

لە کۆتاییشدا جەختی کردووەتەوە کە پاریس بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی ڕێزگرتنی تەواوەتی لە سەروەری و یەکپارچەیی عێراق و هەرێمی کوردستان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP